تەقە لە پاڵاوگەیەکی نەوت کرا و پاسەوانێک گیانی لەدەستدا
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە نزیک بازگەی دارەمان لە سنووری پارێزگای کەرکوک، هێرش کرایە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت و بەهۆیەوە پاسەوانێک گیانی لەدەستدا و سێ پاسەوانی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەلایەن دوو چەکدارەوە ئەنجامدراوە کە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و دەستڕێژی گوللەیان لە پاڵاوگەکە کردووە و لە ئەنجامدا پاسەوانێکی پاڵاوگەکە بە ناوی (ڕزگار قادر سەعید) گیانی لەدەستداوە و سێ پاسەوانی دیکەش برینداربوون
