گرنگ

یەکێتی پلانی هەرزانکردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە له‌ دژى پارتى به‌كارده‌هێنێت

2026-11-09

 
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ٤ـی نۆڤەمبەر، چەند هەنگاوێکی ئابووری و خزمەتگوزاری لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەنێت، کە یەکێکیان هەرزانکردنی نرخی بەنزینە.
بەپێی ئەو زانیارییانەى تایبەت دەست بوار کەوتووە، هەنگاوى یەکەم ئەوەیە، هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و پەیوەندییه‌كانى له‌گه‌ڵ بەغداوە، بەنزین بە نرخێکی کەمتر لە هەولێر و دهۆک لە بازاڕەکانی سلێمانی و هەڵەبجەدا دابین بکرێت.
هەر بەپێى زانیارییەکان، ئەم هەنگاوە ئامانجی سیاسی لە پشتە و بۆ پیشاندانی جیاوازیی شێوازی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکانی ژێر دەستى یەکێتییە، لە بەرامبەر ئەو ناوچانەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارتی تێیاندا دەسەڵاتی هەیە.
بوار زانیویەتى، ئەم پلانە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت جیاوازیی نرخی بەنزین لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمدا زیاتر بکات و ببێتە بەشێك لە پێشبڕکێی سیاسی و خزمەتگوزاریی هەردوو حزب.
بەڵام تا ئێستا نرخی نوێی بەنزین، کاتی دەستپێکردنی پلانەکە و کۆمپانیا بەشدارەکان بە شێوەیەکی فەرمی دیاری نەکراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color