بەپەلە؛ پارتی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی دەقۆزێتەوە و ئامادەیی بۆ گفتوگۆی بەپەلە لەگەڵ یەکێتی ڕادەگەیەنێت
#بوار
بەمەبەستی شکاندنی بنبەستی سیاسی و کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی کرد.
وتەبێژی پارتی ئاشکرای کرد کە حزبەکەی بە تەواوی ئامادەیە ڕاستەوخۆ بێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تر، تا پێکەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بەسوودی هاونیشتمانیان بەدەستبهێنن.
