گرنگ

قەیرانێکی سیاسی نوێ لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکوەزیراندا سەرهەڵدەدات

2026-11-11

 

#بواڕ
دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە بڕیار بوو لە نووسینگەی شێخ همام حەموودی بەڕێوەبچێت، پەردەی لەسەر ئاڵۆزییە قووڵەکانی نێو ماڵی شیعە هەڵماڵیی.

ئەم دواخستنە کە بە فەرمی بۆ نەبوونی چوار لە سەرکردە دیارەکان و نەخۆشیی شەبیل زێدی گەڕێنراوەتەوە، بەڵام لە راستیدا قەیرانێکی قووڵتر دەردەخات کە پەیوەندیدارە بە گەرمبوونی شەڕی ڕاگەیاندن لە نێوان سەرۆکوەزیران و ئەمینداری گشتیی کەتیائی حزبوڵڵا.

کێشەکە کاتێک قووڵتر بووەوە کە سەرۆکوەزیران کۆتایی بە ئەرکی لێژنەی چوارقۆڵی هێنا بۆ ڕێکخستنی چەک و دەستی بە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردە میلیشیاکان کرد، بەجۆرێک هەندێک لە سەرکردەکانی وەک نوری مالیکی و هادی عامری ترسیان لەوە هەیە، کە سەرۆکوەزیران دۆسیەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بسەنێتەوە، ئەمە لە حالەتێکدایە کە کۆبوونەوەکە چەندین پرسی چارەنووسسازی لەخۆ گرتووە، لەوانە پەسەندکردنی بودجەی گشتی، دۆسیەی سەردانی وفدی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و دوایین پێشوەچوون و په‌لامارە ئەمنییەکان بۆ سەر کێڵگەی نەوتیی کۆرمۆر، کە هەموویان ئێستا کەوتوونەتە ژێر سایەی ئەم ئاڵۆزییە نوێیەی نێوان ناوەندەکانی بڕیارەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color