گرنگ

بەبڕیاری عەلی زەیدی نۆ بەرپرسی باڵا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

2026-11-15

 


وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تایبەتمەند لەسەر پرسی قاچاخچێتیی نەوت لە ناحیەی جورف ئەلنەسر لە پارێزگای بابل، کە تێیدا دروستیی تەواوی زانیارییە هەواڵگرییەکان سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت، دروستکردنی پاڵاوگەی نایاسایی و دەستکاریکردنی بۆڕییەکان پشتڕاستکرانەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردووە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی دەستیان لە قاچاخچێتیی نەوتدا هەبووە ڕەوانەی دادگا بکرێن و ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر بگیرێتەبەر، هاوکات بڕیاری دوورخستنەوەی ئەم 9 بەرپرسەی لە پۆستەکانیان دەرکرد:

• فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بابل.
• بەڕێوەبەری پۆلیسی باکووری بابل.
• بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژەتیرۆری بابل لە وەزارەتی ناوخۆ.
• بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە بابل.
• بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل لە وەزارەتی بەرگری.
• بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لە بابل.
• فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بابل.
• فەرماندەی لیوای شەشەمی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ.
• بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵەکانی بۆڕیی نەوت لە وەزارەتی نەوت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color