گرنگ

لەسلێمانی کۆمەڵی دادگەری کار بۆ دەرچواندنی غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەکات

2021-09-19

 

 

بوار نیوز، سلێمانی
کۆمەڵی دادگەری لەکۆی پێنج بازنەی سنوری پارێزگای سلێمانی تەنیا لەسێ بازنە کاندیدی هەیە، لەدو بازنەی دیکە هیچ کاندیدێکی نییەو بڕیار وایە لەو دو بازنەیەی کاندیدیان نییە هاوکاری دو کاندیدی سەربەخۆ بکات.
کۆمەڵی دادگەری لەبازنەی یەک و پێنجی پارێزگای سلێمانی هیچ کاندیدێکی نییەو لەو دو بازنەیە رێکخستنەکانی خۆی ئاگادارکردوەتەوە کە دەنگ بە دو کاندیدی سەربەخۆ بدەن لەو دو بازنەیە.
لەبازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵی دادگەری لەهەڵبژاردنی رابردودا نزیکەی 10 هەزار دەنگی هێناوە. بەڵام بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆمەڵی دادگەری هیچ کاندیدێکی لەو بازنەیە نییەو وەک تاکتیکێکی هەڵبژاردن کۆمەڵی دادگەری ئاگاداری رێکخستنەکانی کردوە لەو بازنەیە کار بۆ غالب محەمەد کاندیدی سەربەخۆ بکەن و هەوڵی دەرچواندنی ئەو کاندیدە بدەن.
هەروەها لەبازنەی یەکی پارێزگای سلێمانیش بەهەمان شێوە وەک تاکتیکێکی هەڵبژاردن، کۆمەڵی دادگەری دەیەوێت هاوکاری دکتۆر رێبوار کەریم کاندیدی سەربەخۆ بکات. بەو پێیەی کۆمەڵی دادگەری لەهەڵبژاردنی رابردودا نزیکەی 12 هەزار دەنگی لەو بازنەیە هێناوە.

بەستەری بوار نیوز لە یەكەم كۆمێنتە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگری

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color