گرنگ

 گرنگ

جەمال کۆچەر: یەکێتی، داوای لەیەکگرتوو نەکردووە کە پشتگیری بەرهەم ساڵح بکەین تا ببێتەوە بەسەرۆککۆمار

2021-12-31

 

 

بوارنیوز، رەڤەند گوهەرزی

جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، رایدەگەیەنێت ”یەکێتی بە یەکگرتووی نەوتووە ئەمە کاندیدی ئێمەیە پیشتیوانی بکەن یان نا".

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیونی یەکگرتوو تایبەت بە بوارنیوزی راگەیاند "یەکگرتوو تا ئێستا هیچ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ یەکێتی نەکردووە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە، بە ئیمەشیان نەوتووە کاندیدی ئەوان دکتۆر بەرهەمە یان کەسێکی ترە".

وتیشی ”کەس بە یەکگرتووی ئیسلامی نەوتووە ئەمە کاندیدی ئێمەیە پشتیوانی بکەن یان نا ئەم قسەیە نەکراوە لەبەر ئەوە هێشتا زووەو لەهیچ شوێنێکیش نەموتووەەپشتگیری دکتۆر بەرهەم دەکەم".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەزانی عێراق وتیشی ”تا بەفەڕمی کەسێک یا چەند کەسێک بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکرێت قسە لە سەر ئەو بابەتە ناکەین، چونکە تا بەفەڕمی کەسێک کاندید نەکرێت، ئێمە ناتوانین هیچ بریارێك بدەین”.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color