گرنگ

ورده‌كارى ده‌ستگیركردنى غازى كه‌ركووكى

2022-01-08

 

 

غازی كه‌ركووكی، به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری ده‌ستگیركرا

بوار نیوز، تایبەت
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستگیرکرا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی، لەژێر فشاری دەزگای زانیاری پەیامێکی ڤیدیۆیی لەلایەن غازی کەرکوکییەوە بڵاوکرایەوەو رەتیکردەوە دەستگیرکرابێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، بۆ دەستگیرکردنی غازی کەرکوکی پێویستی به‌ ره‌زامه‌مەندى بافڵ تاڵەبانی هەبووەو تا دوێنێ شەویش ناوبراو ره‌زامه‌ندى لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نه‌دابوو، بەڵام دوای ره‌زامه‌ندى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی درەنگانی شەوی ڕابردوو گواسترایەوە بۆ یەکێک لەزیندانەکانی دەزگای زانیاری.
هەر بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەو دۆسیەیەدا ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتیش هەیە، بەڵام بوار نیوز چەند جارێک هەوڵیدا ناوی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتیش ئاشکرا بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەی دەست نەکەوتووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color