بوار نیوز، تایبەت
بەمنزیکانە پڕۆژەی بەکرێدانی شەقامەکانی شاری هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن، هەر هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلەکەی لە شەقامێک ڕابگرێت دەبێت کرێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار بە بوار نیوزی ڕاگەیاند:" ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و وەزارەتی شارەوانی کراوە بۆ بەکرێدانی شەقامەکانی ناوشاری هەولێر”.
بەپێی قسەی سەرچاوەکە ”ڕێککەوتنەکە لە سنوری شەقامەکانی ناو شاری هەولێر بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت”.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان وەزارەتی شارەوانی و کۆمپانیاکە بۆ هەر کاتژمێرێک بڕی هەزار دینار وەردەگیرێت ئەگەر لە چوار کاتژمێر زیاتر بوو بۆ هەر کاتژمێرێک پارەکە کەمدەبێتەوە بۆ 750دینار، هاوکات کرێێ مانگانەش بۆ هەر مانگێک 150 هەزار دینارە.