بلیتى نان خواردنێك له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ستێره‌ى جیهانى گه‌یشته 25 هه‌زار دۆلار
بوارنیوز، تایبەت
هەردوو یاریزان رۆبێرتۆ كارلۆس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید، پاتریك كلۆیڤێرت، ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا گەیشتنە هەولێر، نرخى بلیتی بەشداریكردن لە چالاكیەكانى ئه‌و دوویاریزانه له ماوه‌ى دوو رۆژدا له 5 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته 25 هه‌زار دۆلار .
ئەمڕۆ، سێشەممە، 22ی شوباتی 2022، هەریەك لە رۆبێرتۆ كارلۆس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید، پاتریك كلۆیڤێرت، ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا گەیشتنە هەولێر، كەلەلایەن كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆمەوە میوانداری كراون.
بوار بەدواداچوونی كردووە بۆ نرخی فرۆشتنی بلیتی چالاكیەكان هەردوو یاریزانەكە و زانیاری وردی لەسەر نرخەكان دەست كەوتووە.
بەپێی زانیارییه بەردەستهكانى بوارنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، كاتژمێر 7ی ئێوارە، لە ئیمپایەر سینەما، لە فاملی مۆڵی هەولێر یاری پلەی ستەیشن ئەنجام دەدەن، نرخی بلیت بۆ بەشداریكردن بریتیە لە( 150) هەزار دینار، تاوەكو ئێستا ژمارەی فرۆشتنی بلیت به ته‌واوى نەزانراوە، بەڵام به‌پێى زانیارییه‌كان ژمارەیەكی زۆر بلیت فرۆشراوە.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، بۆ نانخواردنی نیوەڕۆى چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ هەردوو یاریزانەكە ته‌نها 10 بلیت ده‌فرۆشرێت، كە نرخی هەربلیتێك بۆ نان خواردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه له 25 هه‌زار دۆلار دەست پێدەكات و بلیتی تەنیشت هەردوو یاریزانەكەش نرخیان زیاترە.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، سبەی چوارشەممە، 23ى شوبات 2022، هەردوو یاریزانه‌كه لە یاریگای "فەڕەنسۆ هەریری" له هه‌ولێر، بەشداری یارییەكی دۆستانەى نێوان یاریزانى دێرین و نوێى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەكەن، كە بەشداریكردن بە بلیتە و نرخى بلیتی ئاسایی 5 هەزار دینارە و بلیتی تایبەت (400) دۆلارە.