گرنگ

 گرنگ

هەرێم، ڕونکردنەوە لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی دەدات بەبەغدا

2022-04-11

 

هەرێم، ڕونکردنەوە لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی دەدات بەبەغدا

وەفدی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێڕاق، هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نادەن

بوار نیوز، تایبەت
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی نیسان، وەفدێکی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتوون لە خالید شوانی، ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم و عەبدولحەکیم خەسرۆ. سەردانی بەغدا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئامانجی سەردانی ئەو وەفدەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، کەمکردنەوەی فشارەکانی بەغدایە لەسەر حکومەتی هەرێم.

بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بوار نیوز، سەردانی ئەو وەفدەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی هیچ ڕێککەوتنێک نییەو ئەو تیمەی حکومەتی هەرێم توانای هیچ ڕێککەوتنێکیان نییەو حکومەتی عێڕاقیش بەو پێیەی حکومەتێکی کار بەڕێکەرە ناتوانێت لەو کاتەدا هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، هۆکاری سەرەکی بۆ سەردانەکەی ئەو تیمەی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی ڕونکردنەوەی زیاترە بەبەرپرسانی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان.

لەناوەڕاستی مانگی شوبات، دادگای فیدڕاڵی عێڕاق چەند بڕیارێکی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەڕێم دەرکردو هەبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی ڕەتکردەوەو فرۆشتنی نەوتی هەرێمی بەشێوەی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەنادەستووری لەقەڵەمدا.

بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش، وەزارەتی نەوتی عێڕاق، نوسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووەو داوای ڕادەستکردنی گرێبەستە نەوتییەکانی کردووە لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color