یەكێتی بۆ پارتی: باوی مام و برازا نەماوە
ئەوەنییە لە قەزای خەبات مام، برا و سێ برازای كوشت
بوار، تایبەت
لە وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وەك مام و برازا، یەكێتی دەڵێت، باوی مام و برازا نەماوە.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەستەمە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی وەك سەرۆك حزب ئەنجامبدرێت، بەڵام دەكرێت وەك مام و برازا كۆببنەوە.
لەبەرامبەردا رابیحە حەمەد گەورە، بەرپرسی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەڵێت، باوی مام و برازا نەماوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوە نییە لە قەزای خەبات، مام، براو سێ برازای بەدەستی خۆی كوشت، لە سیاسەتیش بەهەمان شێوەیە.
ناكۆكی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی تادێت ئاڵۆزتر دەبێت، چ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار یاخوود لەسەر هەڵبژاردنەكانی كوردستان، چەند هەوڵێكیش بۆ كۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان هەردوو حزب شكستیان هێناوە.