دابان شەدەڵە، دەچێتە شوێنی لیوا چەتۆ
یەکێتی، بریکاری وەزیری ناوخۆو بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەو بەڕێوەبەری نشینگەو بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕێت
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، چەند بەرپرسێکی خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری کۆتاییداوە لەبارەی گۆڕینی لیوا چەتۆ، بریکاریکاری وەزیری ناوخۆی داوەو بەپێی زانیارییەکان بەشێوەیەکی کاتی دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئەو پۆستە بەوەکالەت بەڕێوە دەبات تا ئەو کاتەی یەکێتی کەسێکی دیکە لەو شوێنە دەکات بە بریکاری وەزیری ناوخۆ.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێتی نیشتیمانی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوەو لە شوێنی ئەوان دوو ئافرەت لەو پۆستانە دەست بەکار دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە دەکرێتە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی و بەناز حەمە کە هاوسەری یەکێک لە ئامۆزاکانی دابان شەدەڵەیە دەکرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی.
یەکێکی دیکە لەو گۆڕانکارییانەی لەچەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێت گۆڕینی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نشینگەی سلێمانییە.

|
ترەمپ وەشاندنى گورزەکە دوادەخات.. |
|
وەزارەتێکی دیکەش درایە سروە عەبدولواحید |
|
سبەینێ ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت |
|
هیچ جۆرە چەكێكمان نەگواستووەتەوە بۆناو شاری سنە |
|
مانگی ڕابردوو بایی یەك ملیار و 87ملۆین دۆلار نەوتمان رۆشتووە |
|
'لە نزیکترین کاتدا بانکی نیشتمان بکرێتەوە' |