گرنگ

دوای دژەتیرۆر گۆڕانکاریەکان ئاسایش دەگرێتەوە

2022-07-03

 
دوای دژەتیرۆر گۆڕانکاریەکان ئاسایش دەگرێتەوە
بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سنوری سەوز دەگۆڕێت
بوار، سلێمانی
پاش نزیکەی ساڵێک لە ڕووداوەکانی ٨ی تەمووز بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی گۆڕانکاری لەپۆستی بەڕێوەبەری پێنج بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دەکرێت.
بەپێی زانیاری بەردەستی بوارنیوز، گۆڕانکاریەکان بە جۆرێکە
لە بەێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەشوێنی عەمید هەڵکەوت عەبدوڵا، عەمید سەلیم عەزیز دادەنرێت و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لە شوێنی عەلی شەهید محمد هەریەک لە عەقید هادی محسن و عەقید سەرخێڵی بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی کاندیدن.
لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە شوێنی لیوا نەوشیروان ئەحمەد هەریەک لە عەمید جەلیل کۆکزی و عەقید سەردار محمود وعەمید ئاسۆی شێخ تەها کاندیدن.
دوای ئەم گۆڕانکاریانە بڕیارە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەکانی شارەزوور و ڕاپەڕینیش بگۆڕدرێن.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت کەسانی نزیک لەخۆی دابنێت، بەجۆرێک هەندێک لەو بەڕێوەبەرانە پێشتر پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا هەبووەو بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیش پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ مەحمود سەنگاوی هەیە کەتا ئێستا لە ململانێ نێوخۆیەکانی یەکێتی خۆی بۆ هیچکام لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی یەکلای نەکردووەتەوە.
لە ئێستادا لە زۆربەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بەشێک کراوەتەوە بەناوی ئۆپەراسیۆن و بارەگای جیاوازەوە لە بینای بەڕێوەبەرایەتیەکان و کارمەندەکانی خولی مەشقیان بینیوە.
بوار زانیویەتی، پلانی بافڵ تاڵەبانی وایە بەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکان بەهێز بکات و فرمان لە خۆیەوە وەربگرن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color