درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی کازمی، کێشە دەخاتە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی
نهێنییەکانی پشت درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی مستەفا کازمی
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت، تەواوی هێزە عێڕاقییەکان ڕازی بکات بە درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی کازمی بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت دزخی ناوخۆی عێڕاق تێکبچێت و سەدر لەڕێگەی جوڵاندنی شەقامەوە فشارەکانی زیاتر بکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆماری ئێسلامی ئێران دەیەوێت، لەڕێگەی درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەی ئێستای مستەفا کازمی نیگەرانییەکانی سەدر بڕەوێنێتەوەو سەدریش پاڵپشتی لە کازمی بکات. بەڵام بەهۆی ئەو پێشنیارەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کێشە لەنێو هێزەکانی ناو چوار چێوەی هەماهەنگی دروست بووە، بەو پێیەی بەشێک لە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەهەموو شێوەیەک کازمی ڕەتدەکەنەوە.