دوای ڕەتکردنەوەی دابان شەدەڵە، پارتی سەرکەوت حەسەن، قبوڵ دەکات بۆ بریکاری وەزیری ناوخۆ؟
بوار، تایبەت
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن شاره‌زای كاروبارى سه‌ربازیی‌و یه‌كێك له‌كادیره باڵاكانی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیه‌وه پێشنیازكراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم‌و له‌لایه‌ن خودى قوباد تاڵه‌بانییه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
پێشتر قوباد تاڵەبانی، پلانی ئەوەی هەبوو کە دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەشوێنی لیوا چەتۆ بکرێت بە بڕیکاری وەزیری ناوخۆ، بەڵام ڕێبەر ئەحمەد واژووی لەسەر ئەو گۆڕانکارییە نەکرد.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، هۆکاری گۆڕینی کاندیدی ئەو پۆستە ئەوە بوو، کە لەناوخۆی یەکێتیدا ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی تیمی یەکێتی کرا لەسەر کاندیدکردنی دابان شەدەڵە. هۆکاری دووەمیش واژوو نەکردنی وەزیری ناوخۆ بوو لەسەر ئەو گۆڕانکارییە.
لیوا چەتۆ، لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بریکاری وەزیری ناوخۆیەو لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەمووز بەهۆی نزیکی ناوبراو لە لاهور شێخ جەنگی، تیمی یەکێتی لە حکومەت بڕیاری گۆڕانکارییاندا لەو پۆستە.