گرنگ

ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، تەسفیەی باڵەکەی مامی دەکات

2022-08-04

 
ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، تەسفیەی باڵەکەی مامی دەکات
بوار، تایبەت
ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، زۆرینەی ئۆرگانەکانی حزبەکەی کۆنترۆڵ دەکات.
ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، کە دەنگی یەکەمی کۆنگرەی حیزبەکەی باوکی هێنا، پۆستی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی وەرگرت، زیاتر پێگەی خۆی لەناو حزبەکە بەهێز دەکات و جێگە بە عەبدوڵای مامی کە جێگری سەرۆکی حزب و وەزیری شەهیدانە لێژ دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی "بوار" لە دوای کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکرات، باڵی رێبین محەمەد تەسفیەی باڵەکەی عەبدوڵای مامی کردووەو گۆرانکارییان لە تەواوی ئۆرگانەکانیان دەستپێکردووە و زۆرینەی بەرپرسی مەڵبەندەکانیان گۆڕیوەو کەسانی سەر بە باڵەکەی خۆیان داناوە.
بەپێی زانیارییەکان جگە لە گۆڕینی تەواوی بەرپرسی مەڵبەندەکان، سەرقاڵی گۆڕانکاریی و دەستبەسەرداگرتنی ئۆرگانەکانی دیکەی حزبن، لەوانە: میدیا، دارایی، رێکخستن، پەیوەندییەکان.
لەو چوارچێوەیەدا رۆژی ٣١ی تەمموز، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان لە بەغداد و هەولێر و سلێمانی گۆڕدراون و لێپرسراوانی نوێ دەستبەکاربوون.
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سەرەتای مانگی ۳ی ئەمساڵ لە هەولێر حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەست و ڕێبین محەمەد یەکەمین دەنگی کۆنگرەی هێنا.
پێش کۆنگرە، عەبدوڵا حاجی مەحمود کە ئێستا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانە لە کابینەی نۆیەم و پێشتر پەرلەمانتار بووە، کۆنترۆڵی زۆربەی جومگەکانی حزبەکەی کردبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color