مەسرور بارزانی چەند پرۆژەیەك لە كۆمپانیای قەیوان وەردەگرێتەوە
بوار، تایبەت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەنیازە چەند پرۆژەیەك لە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بسەنێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لەدوای ئەوەی مەسرور بارزانی بۆی دەركەتووە لە چەندین پرۆژەدا گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە سنووری سلێمانی گەندەڵی گەورەی كردووە، بڕیاری لێسەندنەوەی چەند پرۆژەیەك لەو كۆمپانیایە دەدات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسرور بارزانی لە رێگەی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئەو هەنگاوەی دەستپێكردووەو بەنیازە دوای لێسەندنەوەی ئەو پرۆژانە لە كۆمپانیای قەیوان، پرۆژەكان بداتە كۆمپانیاكانی هێمن گروپ.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیای هێمن گروپ بەم نزیكانە لقێك لە سنووری سلێمانی دەكاتەوە، كە ئەو كۆمپانیایە نزیكە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و چەندین پرۆژەی لە سنووری هەولێر جێبەجێكردووە.