گرنگ

بەفەرمانی مەسعود بارزانی، مەلەوانگەی هوتێل ڕووبار بە کۆنکرێت پڕ دەکرێتەوە

2022-08-09

 
بەفەرمانی مەسعود بارزانی، مەلەوانگەی هوتێل ڕووبار بە کۆنکرێت پڕ دەکرێتەوە
بوار، تایبەت
دوای بڵاو بونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدۆیی لە مەلەوانگەی هوتێل و ڕیستۆرانتی ڕووبار، لەناوچەی ڕێزان بە فەرمانی مەسعود بارزانی مەلەوانگەی ئوتێلەکە بەکۆنکرێت پڕ دەکرێتەوە.
هوتێل ڕووبار، دەکەوێتە دەڤەری بارزان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە چەند کچێک بە نیمچە ڕووتی دەردەکەون، ناڕەزایی زۆری لەو ناوچەیە لێ کەوتوەتەوە، ڕۆژی ٧ی ئاب، بە فەرمانی مەسعود بارزانی، هێزێکی تایبەت هوتێلەکەیان داخست و ئیدارە و بەڕێوەبەری هوتێلەکەیان دەستگیرکرد. لەڕێگەی میکسەر و پەمپی کۆنکرێتشەوە مەلەوانگەی هەتێلەکە پڕ کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، هۆکاری پڕ کردنەوەی ئەم هوتێلە بەکۆنکرێت بۆ توڕە بوونی خودی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە.
پڕکردنەوەی ئەو مەلەوانگەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تاجارێکی دیکە گرتەی نەشیاو بڵاو نەبێتەوە کە لەو ناوچەیە تۆمارکرابێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color