له‌بازگه‌یەکی پۆلیس و پێشمه‌رگه كۆمپانیەیەکی ئیدارەی گشتی یەکێتی پاره له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت
بوار، تایبه‌ت
به‌شێكی زۆر له‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بارهه‌ڵگریان هه‌یه، گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، له بازگه‌ی چوارڕییانی (قادر كه‌ره‌م، زنانه، خورماتوو، زه‌مبور) بۆ هه‌ربارێك بڕی دووسه‌د دۆلاریان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ناوی كۆمپانیاوه و ئه‌مه‌ش به‌غه‌درێكی گه‌وره ده‌زانن و كه‌سایه‌تیه‌كی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه بۆ لایه‌نێكه نه‌ك كۆمپانیا.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی داخستنی بازگه‌ی قوڕیچای به‌ڕووی شۆفێرانی بارهه‌ڵگردا له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگركه‌وتوه‌ته سه‌ر بازگه‌ی چوارڕییانی زنانه.
سیروان حه‌بسه، سه‌رۆكی گه‌نجانی هۆزی داودی، كه خۆی به‌سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتوانی ناوچه‌ی داوده ده‌زانێت، كه ناحیه‌ی زنانه ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی، بۆ بوار وتی: ماوه‌یه‌كه له سنوری ناوچه‌ی داوده، به‌شێكی زۆری شۆفێران، گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك دانیشتوانی ئه‌و گونده ئه‌وه‌مان پێ قبوڵ نیه له‌سنوره‌كه‌ی ئێمه پاره له خه‌ڵك وه‌ربگیرێت، خه‌ڵك وابزانێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاره وه‌رده‌گرن.
وتیشی: به‌دواداچوونمان كرد و چووینه بازگه‌ی چوار ڕییانی زنانه، ساڵانێكه له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ماوه‌یه‌كیشه هێزه‌كانی لیوای 16ی پێشمەرگە له‌وێن، دوای سه‌ردانی كردنی هه‌ردوولا، بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی پاره وه‌رده‌گرێت به‌ناوی كۆمپانیایه‌كه‌وه، كۆمپانیاكه سه‌ر به ئیداره‌ی گشتی یه‌كیتییه، هێزێكی ئه‌منی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كيان داناوه و دوو كارمه‌ندی تێدایه و وه‌سڵ بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌بڕن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن.
لەم ڕوەوە وه‌هاب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه، بۆ بوار وتی: ماوه‌یه‌كه شۆفێره‌كان گله‌یی له‌وه‌ده‌كه‌ن پاره‌یه‌كی زۆریان لێوه‌رده‌گیرێت و هاتونه‌ته لای ئێمه سكالایان تۆماركردووه و ئێمه‌ش كێشه‌مان گه‌یاندوه‌ته ئیداره‌ی گه‌رمیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چونكه ئه‌و شۆفێرانه ده‌ڵێن هێزه‌كانی لیوای 16 پاره‌مان لێ وه‌رده‌گرن و پێمان ووتون بڕۆن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
موقه‌ده‌م ڕێكه‌وت محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌یی فه‌وجی دووی لیوای 16 بۆ بوار قسه‌ی كرد‌و وتی: ئه‌و پاره وه‌رگرتنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه و ئێمه‌ش لێی به‌رپرس نین، به‌ته‌حه‌داوه كه‌سێك بێت بڵیی پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 16 وه‌سڵی بۆ بڕیوم یان پاره‌ی وه‌رگرتبێت، ئه‌و كات ئێمه ملمان له‌مو باریكتر ده‌بێت بۆ هه‌موو ئیجرائاتێك.
وتیشی: ئه‌و كابینه‌یه‌ی پاره وه‌ده‌گرێت، له‌نێوان بازگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیسدایه و سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به هیچ كام له ئێمه نیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سه‌ر هه‌مان پرس، كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وتی: ئه‌و كابینه‌یه به‌ناوی كۆمپانیای ناترۆن بۆ بازرگانی گشتی و گواستنه‌وه و خاوینكردنه‌وه‌ی سنوردار، بڕی دوو سه‌د دۆلار، له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به پێی به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی پسوله ده‌بڕێت بۆ بارهه‌ڵگره‌كان له‌و كابینه‌یه كارمه‌ندی هێزێكی ئه‌منی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن.
ناوبراو، باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیسی گه‌رمیانمان ئاگاداكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره وه‌رگرتن له‌و بازگه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه ئێمه سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ین .
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بوار له‌خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی هێنانی نه‌وتی ڕه‌ش بۆ پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریگرتووه و ڕازی نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی: ئێمه پێنج كۆمپانیای هێنانی نه‌وتی ڕه‌شین مۆڵه‌تی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقمان هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی بازگه‌ی كفری داخرا و ڕێگامان كه‌وته بازگه‌ی مه‌فره‌قه‌كه‌ی زنانه، بۆ هه‌ر بارێك داوای بڕێك پاره‌یان لێده‌كردین، كه له سه‌ره‌تاوه داوای 400 دۆلارییان لێده‌كردین، بۆیه ئێمه‌ش ڕازی نه‌بووین ئه‌و بڕه پاره بده‌ین.
وتيشي: دواتر پێیان وتین ئه‌م كۆمپانیا سه‌ر به‌ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، ته‌نانه‌ت چووینه ئیداره‌ی گشتی یه‌كیتی و له‌وێ گفتوگۆمان كرد، به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن نه‌گه‌یشتین، بۆیه دواجار بڕیارماندابایكۆتی ئه‌م ڕێگایه‌مان كردووه و له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه باره‌كانمان ده‌به‌ین بۆ هه‌ولێر.