گرنگ

وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ دەکوژێتەوە

2022-08-17

 
وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ دەکوژێتەوە
گرفتێک لە کێڵگەی کۆرمۆر کارەبای سلێمانی کەمدەکاتەوە
بوار، سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە بەشی هەناردەگردنی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاستی ناردنی غازبۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کەمبوەتەوە و کارەبای بەشێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری سلێمانی و بەشێک لە شاری سلێمانی بڕاوە و چەند یەکەیەکی وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ کوژاوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە وێستگەی کارەبای ۱٥۰۰ مێگاواتی چەمچەماڵ کە کارەبای بەشی زۆری پارێزگای سلێمانی دابین دەکات ڕایگەیاند ”لە ئێستادا یەکەیەکی لەکار کەوتوو بەگەڕخراوەتەوە و گرفتەکە بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و پاش چەند کاتژمێرێکی تر دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color