گرنگ

کونسولی نوێی ئەمریکا لەهەولێر کێیە؟

2022-08-18

 
کونسولی نوێی ئەمریکا لەهەولێر کێیە؟
کونسوڵی گشتیی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر ده‌ستبه‌كارده‌بێت
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى هه‌واڵێكى هه‌ژمارى كونسڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، ئێرڤن هیکس جونیەر، کونسوڵی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا – هەولێر، عێراق لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ پەیوەندی دەکات بە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.
پڕۆفایڵى كونسڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر:
*ئێستا ڕاوێژکاری باڵایه‌ لە نوسینگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کاروباری مادەی هۆشبەر و چەسپاندنی یاسا.
* ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە بۆ هێزی ‌هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە.
* جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا بووە لە (نوکاشۆت)ی پایتەختی مۆریتانیا و لە واشینگتۆنی پایتەختیش لە ئۆفیسی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردووە.
*ڕاوێژکاری باڵا بووە بۆ کاروباری ڕێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاریی و بەڕێوەبردن بە شێوەیەکی جوڵاو و لە ڕێیەوە پشتیوانی ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی ئەمریکای لە ڕۆژئاوای قاڕەی ئەفریقا کردووە کە بەشداربوون لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئیبۆلا.
*هیکس پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئاژانسی ناحکومی کاریکردووە لەوانە: پەیمانگای ئەمریکی ئەفریقی، کارسازانی نێودەوڵەتی و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕیی تایبەت بە سەرکردایەتیکردن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باشوری ئەفریقا.
*بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای جێنەڕەڵ مۆتۆرز لە بەشی کاروباری کۆمپانیاکە لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریکردووە. کارەکانی تری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم وڵاتانەی لە خۆگرتووە: گینی، نایجیریا، بەڕازیل، گابۆن، سیێرە لیۆن، مۆریس و بەروندی.
*بەڕێز هیکس بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بەدەستهێناوە کە تیایدا لە کاروباری نێودەوڵەتی و دیراساتی ئەفریقی پسپۆڕیی وردی وەرگرتووە و ماستەری هەیە لە یاسا و دیپلۆماسی لە سکوڵی فلێچەر بۆ یاسا و دیپلۆماسی لە زانکۆی تەفتس و هەروەها ماستەری هەیە لە دیراساتی ئاساییشی نەتەوەیی لە کۆلێجی سەربازیی دەریایی لە نیوپۆڕت لە ویلایەتی ڕەود ئایلەند.
*زمانی فەڕەنسی زۆر بە باشی دەزانێت و هەروەها پرتوگالی و ئەڵمانی و عەرەبی و چینی و ئەمهاریکی خوێندووە. بەڕێز هیکس یەکەم وەرگری (خەلاتی ئێدوارد جەی پێرکینز)ە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ دایمەزراندووە و دەدرێت بەو کەسانەی لە پێگەی باڵادا لە بواری هەمەڕەنگی و بەشداریپێکردنی هەموواندا کاردەکەن. * دوو خەڵاتی مۆرەتۆریەسی پلە بەرزکردنەوە و دوو و خەڵاتی ئایکاسی وەزارەتی درەوەی بۆ سەرکردایەتیکردنی باڵا و ژمارەیەک خەڵاتی مۆرەتۆریەسی تریشی وەرگرتووە.
*لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەڵاتی مۆرەتۆریەسی بۆ خزمەتی مەدەنی لە ئۆفیسی کۆمەڵەی سەرۆك ئەرکانەکان و خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ خزمەتی مەدەنی وەرگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color