گرنگ

حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە 600 هەزار دۆلار لە چاودێریكردنی هاوڵاتیان و گروپە تیرۆریستییەكان خەرج دەكات

2022-08-23

 
حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە 600 هەزار دۆلار لە چاودێریكردنی هاوڵاتیان و گروپە تیرۆریستییەكان خەرج دەكات
بوار، تایبەت
بۆ چاودێری كردنی بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوخۆیی و گروپە تیرۆریستییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە 600 هەزار دۆلار بە كۆمپانیاكان دەدات.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، بە بیانووی "چاودێری كردنی ئەندامانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان" حكومەتی هەرێمی كوردستان "توانیوەتی قەناعەت بە كۆمپانیا بیانییەكان بهێنێت كە فلتەرەكانیان لەسەر (قمر صناعی)یەوە لابەرن، تاوەكو بەشێوەیەكی ئازاد چاودێری گروپ و رێكخراوە تیرۆریستییەكان بكات".
هەر بەپێی زانیارییەكانی بوار، جگە لە چاودێری كردنی رێكخراو و گروپ و كەسانی "تیرۆریست"، حكومەتی هەرێمی كوردستان "سوودی لەو دەرفەتە بینووە" بۆ چاودێری كردنی بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە خەرجی دەكات، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێم بە بواری راگەیاند: "كۆی گشتی پارەكە ساڵانە دەگاتە 600 هەزار دۆلار".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color