هێزێکی کۆماندۆ لەدەوروبەری کێڵگەی کۆرمۆر دەست بەسەر سەکۆی کاتیۆشادا دەگرن
هێزێکی سەربە فەوجی چواری کۆماندۆ لە خۆرئاوای کێڵگەی کۆرمۆر دەست بەسەر دوو سەکۆی هەڵدانی کاتیۆشادا دەگرن.
هێزەکەی کۆماندۆ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ جوڵەی بۆ ناوچەکانی نێوان قادرکەرەم و دووز خورماتوو کردووە و دوای دەست بەسەرداگرتنی سەکۆکان تا ئێستا هێزەکان لەو شوێنەو دەوروبەری ماونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ناحیەی قادرکەرەم بە بواری ڕاگەیاند گومان هەیە سەکۆکان بۆ هێرشی نوێ ئامادەکرابن و پەیوەندییان بە هێرشەکانی ڕابردووەوە نەبێت و ئێستا هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی بەدوادا گەڕان و کێوماڵن لە دەوروبەری کێڵگەی کۆرمۆر.