بوار، دەنگی ئەمریکا
پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی پسپۆڕی بواری ئابوری کە هاوکات لە پێشووتردا بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق بوو دەڵێت" به‌غداد له‌ساڵی 2021 ته‌نها چوارجار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی 2022ش ته‌نها سێ جار 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه كه‌واته ئه‌و 200 ملیاره كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌رێم توانیویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به بودجه‌ی خۆی مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌دات، بۆیه ئینشائه‌ڵا كێشه دروست نابێت هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت. هه‌رێم ده‌توانێت به‌بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌به‌غداد ببه‌ستێت مووچه‌ی خه‌ڵک بدات، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بێته‌خواره‌وه ئه‌وكات هه‌ندێک گرفت دروست ده‌بێت، هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نییه به بۆچونی من ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆزێكی تر له چاكسازیه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان به به‌غداد نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و مووچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن. "
" هۆكاره‌كه‌ی زیاتر سیاسیه "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕایگه‌یاند"حكومه‌تی عێراقی هه‌تا كۆتایی ساڵ ده‌توانێت بودجه خه‌رج بكات؟
پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی بریکاری دەڵێت "بێگومان هۆكاره‌كه‌ی زیاتر سیاسییه بۆیه ئه‌و قسانه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ویش تۆزێک فشار بكات كه حكومه‌تی نوێ دابمه‌زرێت له عێراق، هه‌موویان به‌شداربن له‌دانانی حكومه‌تی نوێ بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ لانیكه‌م بتوانێت بودجه‌ی ساڵی 2020-2023 له‌ئێستاوه كه ئاماده‌یانكردووه بینێرنه په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه زیاتر لایه‌نه سیاسیه‌كه‌یه زیاتر له‌وه‌ی كه لایه‌نی هونه‌ری تێدابێت، چونكه له‌لایه‌نی هونه‌ری گرفتێكی گه‌وره نییه، ته‌نها گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه دووساڵ نه‌توانراوه له 2022 و له 2023 ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌ت دانه‌مه‌زرا، وه په‌رله‌مان دانه‌نیشت و بودجه‌ی 2020-2023 دانه‌نراو په‌سه‌ند نه‌كرا ئه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی حكومه‌ت هه‌رده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه