گرنگ

لاهور شێخ جەنگی، داوای خەرجی ڕۆژانە لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

2022-09-07

 
لاهور شێخ جەنگی، داوای خەرجی ڕۆژانە لە بافڵ تاڵەبانی دەکات
بۆ هەر ڕۆژێک داوای ١٥٠ ملیۆن دینار دەکات
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، ڕۆژی یەک شەممە، ١١ی ئەیلول، لەسەر داوایەکی لاهور شێخ جەنگی دادگاییکردنی بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لاهور شێخ جەنگی، داوای گەڕاندنەوەی خەرجی ڕۆژانەی دەکات لەبافڵ تاڵەبانی کە خەرجی ڕۆژانەی لاهور شێخ جەنگی بە ١٥٠ ملیۆن دیناری ڕۆژانە دەخەمڵێندرێت.
ناوەڕۆکی سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی، داوا کردنی خەرجی ڕۆژانەیە کە لەماوەی ڕابردوودا کردویەتی.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو داوا یاساییە کە بوار بەشێکی بینوە، لاهور شێخ جەنگی داوای خەرجی چێشتخانەو گازو بەنزین و چاکردنەوەی ئۆتۆمبیل و خەرجی دەرچون و بارەگاو هاوکاری تایبەت دەکات کە ڕۆژانە بە ١٥٠ ملیۆن دینار خەمڵێندراوە..
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color