گرنگ

وردەکاری داخستنی ئەو هوتێلەی بەکەفاوەکەی هەولێر ناسرابوو

2022-09-16

 
وردەکاری داخستنی ئەو هوتێلەی بەکەفاوەکەی هەولێر ناسرابوو
بوار، تایبەت
ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی ئەیلول، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر، هوتێل ”مێریت گراتسۆن”یان لە هەولێر داخست کە خاوەنەکەی بنەماڵەیەکی دیاری هەولێرن.
هۆتێل "مێریت گراتسۆن"، بەهۆی ئەوەی کچان و کوڕان بە تێکەڵی مەلەوانیان تێدا دەکرد، بۆیە نازناوی کەفاوەکەی هەولێری پێدرابوو لەلایەن خەڵکییەوە، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی ئەو هوتێلە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێر داخرا.
بەپێی وتەی قایمقامی هەولێر، ئەو هوتێلە پابەندی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی نەبووە و سەرپێچی یاسایی ئەنجامداوە بڕیاری داخستنی درا.
نەبەز عەبدولحەمید لەبارەی هۆکارەکانی داخستنی هوتێلەکە دەڵێت "هۆتێلەکە ڕێستۆرانت و هۆڵی وەرزشی و دیسکۆ و باڕ و مەلەوانگەی تێدایە، بەڵام سەرجەمیان داخران. ئەو شوێنەی هۆتێلەکەی لێدرووستکراوە بە مساتەحە دراوەتە سەرپەشتیاری هۆتێلەکە، بەڵام سەرپێچی گرێبەستەکەی کردووە بۆیە بەبڕیاری وەزارەتی شارەوانی لەلایەن هێزەکانمان داخرا”.
هۆتێل ”مێریت گراتسۆن" دەکەوێتە سەر شەقامی هەولێر- بحرکە بەرامبەر گوندی لوبنانی، لەو هۆتێلەدا مەلەوانگەی تێکەڵ و باڕ و ڕیستۆرانتی تێدایە و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بیانی و ناوخۆیی سەردانی ئەو هوتێلە دەکەن و خاوەنەکەی بنەماڵەیەکی دەستڕۆیشتووی شاری هەولێرن.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو هۆکارانەی قایمقامی هەولێر باسی دەکات، هۆکاری دیکە هەن کە داخستنی ئەو هوتێلە پەیوەندی بە ململانێ ناوخۆییەکانی پارتییەوە هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color