گرنگ

فەرماندەیەکی دژە تیرۆر سەردانی ئەژی ئەمین دەکات

2022-10-04

 
فەرماندەیەکی دژە تیرۆر سەردانی ئەژی ئەمین دەکات
فەرماندەکە برای شەهید مامە ڕیشەیە
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ ٤ی تشرینیی یەکەم، لە شاری هەولێر ئەژی ئەمین، پێشوازی لە محەمەد تاڵەبانی برای شەهید مامەڕیشە و چەند کەسێکی دیکەی بنەماڵەکەیان کرد.
محمد تاڵەبانی، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی و ئێستا لەو حیزبە نیگەرانە.
دەربارەی هۆکاری نیگەرانی محمد تاڵەبانی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی محەمەد تاڵەبانی بە بواری وت ”محەمەد تاڵەبانی، پێیوایە کەسانێک لەناو دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی پۆست و ئیمتیازیان دراوەتێ شایانی نین و لەبەرامبەردا کەس وکاری شەهیدان پشت گوێ خراون”.
محەمەد تاڵەبانی، جگە لە مامە ڕیشە، برایەکی تریشی شەهید بووە و تەنها خۆی ماوەتەوە.
پێشتریش چەند بەرپرسێکی زیندانییە سیاسییەکان و پێشمەرگە دێرینەکان پەیوەندییان بە ئەژی ئەمینەوە کردبوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color