گرنگ

مەسرور بارزانی: زوڵمکردن لە کورد بەردەوامە

2022-10-08

 
مەسرور بارزانی: زوڵمکردن لە کورد بەردەوامە
بێرنارد لێڤی، دەردەکەوێتەوە
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ لەهەولێر دیداری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو و دیدارەکە لەلایەن زانکۆی سۆران و سەنتەری توێژینەوەی فەڕەنسی لەسەر عێراق و زانکۆی گرینۆبڵ لەپاریس ڕێکخرابووە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گوتارێکی لەدیدارەکەدا پێشکەش کردو ووتی تا ئێستا زوڵمکردن لە کورد بەردەوامەو پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی دنیا و حکومەتەکانی عێراق بەیەکسانی خزمەتی هاوڵاتیانیان نەکردووەو بەجدی بیر لەچارەسەری پرسی کورد نەکراوەتەوەو دەسەڵاتدارانی پێشوی عێراق تەنها بیریان لای لەناو بردنی کورد بووە.
بێرنارد هێنری لێڤی فەیلەسوفی فەڕەنسی بەوە ناسراوە لەکاتی ئاڵۆزییەکان و لەناوچە جیاوازەکانی جیهان لە کاتە هەستیارەکاندا دەردەکەوێت لە دیدارەکە بەشدارەو لێڤی یەکێک بوو لەو کەسانەی ساتەوەختی ڕیفراندۆم لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێم دەرکەوت.
لەناو میوانەکانی دیدارەکە عیرفان مەلا عەلی وەک ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی بانگێشت کرابوو لە کاتێکدا لە ڕۆژانی ڕابردوو حزبەکەی دووچاری لەتبوون هات و کامیل حاجی عەلی خۆی وەک ڕابەر ناساند.
لەماوەی ڕابردوو باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە عێراق لەبارەی سەنتەری توێژینەوەی فەڕەنسی لە سەر عێراقکە عادل باخەوان سەرۆکایەتی دەکات و یەکێکە لە ڕێکخەرانی دیدارەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند سەنتەرێک بەو ناوەوە ناناسین.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color