گرنگ

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پاڵاوگەی لاناز دەکاتەوە

2022-10-26

 
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پاڵاوگەی لاناز دەکاتەوە
بوار، هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاڵاوگەی لاناز بەفەڕمی بکاتەوە.
پاڵاوگەکە ماوەی چەند مانگێکە بەگەڕخراوە، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە بڕی دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزین لە پاڵاوگەی لاناز دەکڕێت و لە ڕێگەی بەنزینخانەکانەوە بە نرخی ٨۰۰ دینار دابەش دەکات.
حکومەتی هەرێم، هەر لیترێکی بەنزین لە پاڵاوگەی لاناز بە هەزار و ٦۰ دینار دەکڕێت و بە ۷٨۰ دینار دەدرێتە بەنزیخانەکان و بەوەش بۆ هەر لیترێک بڕی ۲٨۰ دینار وەک پاڵپشتی نرخ دەدرێتە پاڵاوگەی لاناز.
ڕۆژانە حکومەت ۷۰۰ ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی دوو ملیۆن و نیو لیتر خەرج دەکات و لە مانگێکدا بڕی ۲۱ ملیار دینار دەداتە پاڵاوگەکە.
پاڵاوگەی لاناز، لە ساڵی ۲۰۰٨ ەوە دەست بە بنیادنانی کراوەو چەند جارێک کارکردن تێیدا وەستاوە، لە ئەمساڵدا کارەکانی چەند بەشێکی تەواو بووەو ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی سەروی ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە. کۆمپانیای یۆپی هەنی ئۆیڵی ئەمریکی کارەکانی دروست کردنی ئەنجامداوەو لە ئێستادا کار لەسەر فراوانکردن و کۆگاکانی دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە گەورەترین پاڵاوگەی هەرێم.
پاڵاوگەی لاناز، دەکەوێتە سەر ڕێگای ”هەولێر-گوێر” و ڕۆژانە بڕی ۳ ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و نەوتی خاوی سوریا و کێڵگەی عەین زالە و جەستان دەپاڵێوێت و جگە لەو بڕەی دەیفرۆشێتە حکومەت نزیکەی نیو ملیۆن لیتر بەشێوەی بازرگانی لە بازاڕەکانی هەرێم دەفرۆشێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color