گرنگ

دواین زانیاری لەسەر تەندروستی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ

2022-10-28

 
دواین زانیاری لەسەر تەندروستی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ
بوار، تایبەت
ماوەی هەشت ڕۆژە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەی فاروقی پزیشکی لەژێر چاوێری پزیشکدایە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، دوو ڕۆژ دوای بریندار بوونی ئاکام عومەر، هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی ئاکام عومەر ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی ناوبراوەوە، پزیشکەکان ئامادە نەبوون بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرن کە ئاکام عومەر لەڕێگەی فڕۆکەوە بتوانێت گەشت بکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی فاروق، ئەوەیان بە بەرپرسانی یەکێتی وتووە، ئەوەی لەتوانای ئەواندا بووبێت بۆی جێبەجێکراوەو ئاکام عومەر ببرێتە هەر وڵاتێکی دیکەش هەر ئەوەی بۆ دەکرێت کە لەو نەخۆشخانەیە بۆی کراوە.
ماوەی هەشت ڕۆژە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددایە، بەڵام بەشێوەیەکی فەڕمی نە بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی نە تیمە پزیشکییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەڕمیان لەسەر دۆخی تەندروستی ئاکام عومەر بڵاونەکردووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color