عەبدولستار مەجید:
مووچه‌كه وه‌رده‌گرین و نایگێڕینه‌وه بۆ ئه‌م حكومه‌ته، بەڵکو مووچه‌كانمان ده‌خه‌ینه پرۆژه‌ی خێرخوازی
بوار، دەنگی ئەمریکا
ڕۆژی 6ی 11ی ئەمساڵ ماوەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەسەرچوو، پێشتر هەریەکە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەسلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیەش دوانزە پەرلەمانتار کە بریتی بوون لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ ڕایانگەیاند بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەن و لە دەرەوە چاودێری کاری پەرلەمان دەکەن، بەڵام ئەمە بووە هۆی جۆرێک لە ڕەخنە و بەشێک دەیانپرسی بۆچی دەستییان لە کارنەکێشاوەتەوە یا باسی دەسبەرداربوون لە موچەکانیان ناکەن؟
عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەم وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە بۆچی بەتەواوی دەستییان لە کار نەکێشایەوە؟ ئایا دەسبەرداری موچەکانیان دەبن؟، عەبدولستار مەجید دەڵێت" شتی وانییه بڵێن حساب بانكی داده‌خه‌ین و مووچه وه‌رناگرین، وه‌كو 12 كه‌سه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌شێوه‌ی جیا جیا، ئێمه وه‌كو فراكسیۆن مووچه‌كه وه‌رده‌گرین و نایگێڕینه‌وه بۆ ئه‌م حكومه‌ته، ئێمه بڕیارمانداوه ئه‌و مووچانه‌مان كۆده‌كه‌ینه‌وه به ئاماده‌بوونی ڕاگه‌یاندن و بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یده‌ین به خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌خۆش و پهكهوتهی ئه‌م وڵاته یه‌ک دیناری بۆ خۆمان ناگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئێستا ئێمه بایكۆتمان كردووه نه‌ڵێن له ماڵه‌وه دانیشتوون و مووچه وه‌رده‌گرن، ئێمه ئێستا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بڕیاره‌مانداوه، حزب بڕیاریداوه شتێكمان بداتێ هه‌رئه‌وه‌نده پێی بژین. "
دەنگی ئەمەریکا: وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری بایكۆتكردنی كاره‌كانی پهرلهمانتاندا له‌دوای 6-11 وه ڕاتانگه‌یاندووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئایا بۆچی ئێوه ده‌ستان له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داوه به ئێوه كه ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانی بكێشنه‌وه یاخود بمێننه‌وه؟
عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری وتی "ئێمه 12 په‌رله‌مانتارین له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، به‌ڵام وه‌كو به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له دوای زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتینه ئه‌م بڕیاره كه ئێمه له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه و بایكۆتی ده‌كه‌ین، وشه‌ی كشانه‌وه زیاتر هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ده‌ربڕینه له بچڕاندن و دووركه‌وتنه‌وه له واقعێكی سیاسی خراپ و گه‌نده‌ڵ و نایاسایی، دووه‌م، بایكۆت كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هه‌یه ههردووكیانمان به‌كارهێناوه و هه‌ردووكیان له به‌رده‌م ئێمه كراوه‌یه ڕه‌نگه هه‌بێت نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاده‌ست كردبێت”.
دەنگی ئەمەریکا: واته په‌رله‌مانتار هه‌یه له‌ناو ئێوه‌دا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبێت؟
عەبدولستار مەجید: واته ئاساییه كه ببێت، زۆر ئاساییه به‌لامانه‌وه ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام بیرمان لێكرده‌وه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه و واقعه‌ی ئێمه ئایا ده‌سه‌ڵات 20 په‌رله‌مانتاری تر بێنه جێگه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه و یه‌كی مانگی 8 ملیۆنیان پێبده‌ن ئایا ئه‌مە كارێكی دروسته ئۆپۆزیسۆن بیكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵک؟ له كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار ده‌ست له‌كار بكشێنێته‌وه به‌پێی یاسا خانه‌نشین ده‌بن بۆیه ئێمه ته‌ماشای بارودۆخ و واقع ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ناڕازی به‌هێز، له قۆناغی ئاینده‌دا چی پێویست بێت ئێمه ده‌ست كراوه‌ین، هه‌ر هه‌ڵوێستێكیش به‌لامانه‌وه ئاساییه ده‌ریببڕین كه كاریگه‌ری هه‌بێت و به قازانجی خه‌ڵک و كۆمه‌ڵگه ته‌واو ده‌بێت."
دەنگی ئەمەریکا: به‌پێی مادده 43 له یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 1 ی ساڵی 1992 ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتار به یه‌كێک له‌و ڕێگایانه كۆتایی دێت كه دیاریكردووه یه‌كێک له‌وانه (ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندام له سێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ک به‌بێ به‌هانه‌یه‌كی دروست) ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌نه‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌وانه‌یه ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی ئێوه به دروست وه‌رنه‌گیرێت و ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست بده‌ن قسه‌ی ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چیه؟
عەبدولستار مەجید: هه‌ركاتێک ئێمه‌یان خسته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێن شانازییه یۆ ئێمه په‌رله‌مانێكی ماوه‌به‌سه‌رچوو و نایاسایی بێت 12 په‌رله‌مانتاری چالاک و به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌خت له مافه‌كانی خه‌ڵک (فصل) بكرێن، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی خه‌ڵک هه‌بووه هه‌تا ئێستا و ئه‌و هه‌موو یاداشتانه هه‌بووه له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی كه به‌نایاسایی گیراون و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی كه بووه و له‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌ی كه دیار نییه باشه ئه‌م په‌رله‌مانتاره بۆچی هێنده ئازا نه‌بووه په‌له لێبكات و بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه!. "
دەنگی ئەمەریکا: بۆچی خۆتان ده‌ست لهكارناكێشنهوه پێش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌ربكرێن بەپێی ئەوەی لەماددە یاساییەکە هاتووە کە ئێوە سێ دانیشتن ئامادەنەبوون ئەندامێتی لەدەست دەدەن؟
عەبدولستار مەجید" ئێمه خۆمان به‌جێمان هێشتووه ئیتر له‌كۆی ده‌ربكرێن! به‌پێی خودی یاساكه له خاڵی یه‌كه‌م دامه‌زراوه و ئه‌ندامه‌كانیشی شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات كاتێک ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت. "
دەنگی ئەمەریکا: كه‌واته تۆ دەڵێی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌ندامێتیان له‌ده‌ستداوه له‌دوای 6-11؟
عەبدولستار مەجید: به‌پێی ئه‌م یاسایه بێت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه په‌رله‌مان مه‌حكومه چۆن ئێمه دادگایی ده‌كات ئێمه ئه‌و دادگایی ده‌كه‌ین به‌پێی هه‌موو ده‌ستور و یاساكان یه‌ک به‌ڵگه‌ی لاوازمان بۆ بهێننه‌وه كه پاڵپشتی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بكات، كاتێک كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر بچێت ئه‌وكاته ئێمه ڕازین ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ركاتێک ئێمه غائب بووین با بیخاته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه. "
دەنگی ئەمەریکا: ئایا ئێوه ده‌ستبه‌رداری مووچه‌كانتان یان خانه‌نشینیتان ده‌بن؟
عەبدولستار مەجید: ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چاوی خه‌ڵكی خستۆته‌سه‌ر مووچه‌كه، دوو ڕێگه هه‌یه كه مووچه ببڕدرێت یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه (اقاله-ده‌ربكرێت له كاره‌كه) ئه‌وه خانه‌نشین نابێت و مووچه‌كه‌شی ده‌بڕدرێت، دووه‌م، به‌نامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌نی فه‌رمیه‌وه داوابكات و بڵێت من ئه‌و مووچه‌ی خۆم ره‌تده‌كه‌مه‌وه و مووچه‌م ناوێت كه حكومه‌ت كۆتایی پێهێنا مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت و ته‌واو، به‌ڵام شتی وانییه بڵێن حساب بانكی داده‌خه‌ین و مووچه وه‌رناگرین، ئه‌م پارانه كۆده‌بێته‌وه ده ساڵی تریش بێت نه‌وه‌كانی دێن و ده‌توانن بڵێن پاره‌ی باپیرمان بهێنن كه كاتی خۆی حسابی هه‌بووه و پاره‌كه‌مان بده‌نێ.
ئه‌و پاره‌یه دێته‌سه‌ر حسابی من هه‌تا من مابم كه نه‌مام به‌پێی یاسای عێراقی بۆ ئه‌م بابه‌تانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت واته نه‌وه‌ی من و میراتگرانی منیش بۆیان هه‌یه بچن یه‌خه‌ی حكومه‌ت بگرن و به یاسا ده‌توانن ئه‌و پارانه‌ی من كه هاتۆته‌سه‌ر حسابه‌كه‌م، به‌حساب حسابم داخستووه هه‌مووی له حكومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه. "
دەنگی ئەمەریکا: یه‌كێک له په‌رله‌مانتاره‌كانی پێشووی عێراق ده‌ڵێت كه خێر به پاره‌ی حه‌رام ناكرێت واته شتی وا هه‌یه له‌ڕووی دینیه‌وه ؟
عەبدولستار مەجید: یه‌كه‌م، مووچه كه له دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دانرا هیچ حه‌رام نییه بۆ زانیاری ئێمه ئه‌و مووچه‌ی وه‌رمانگرتووه نیوه‌مان داوه‌ته‌وه خه‌ڵكی هه‌ژاری حزب ئه‌وه دارایی حزب شاهیده، دووه‌م، ئه‌و خه‌ڵكه كێن كه زانسته شه‌رعیه‌كانی ته‌واو كردووه و هه‌موویان بوون به مه‌لای دوانزه عیلم لێمان، به‌ڕێز هه‌یه خۆی پێشتر له په‌رله‌مانی عێراق بووه كه په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ماوه‌ی به‌سه‌رچوو بوو ئه‌و به‌ڕێزه له‌وێش بووه مووچه‌شی وه‌رگرتووه كه خۆی خانه‌نشینی نه‌یگرتۆته‌وه، به‌ڵام ئێستا مووچه‌ی شه‌ش پاسه‌وانی خۆی وه‌رده‌گرێت ئایا ئه‌مه حه‌رامه یان ئه‌وه‌ی ئێمه كه بیده‌ینه خه‌ڵكی هه‌ژار!.