گرنگ

لە زڕگوێز بەش درۆن و لە کۆیە بە چوار موشەکی دورهاوێژو لە سیدەکان بە تۆبباران، ئێران هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان

2022-11-14

 
لە زڕگوێز بەش درۆن و لە کۆیە بە چوار موشەکی دورهاوێژو لە سیدەکان بە تۆبباران، ئێران هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان
بوار، تایبەت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چوار موشەکی دوور هاوێژەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، قەڵای دیموکرات لە کۆیەو کامپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لەو قەزایە بۆردومانکرد.
بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش شەهید بووە.
بەدوای چەند خوولەکێک لە بۆردومانکردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی ئێران لە کۆیە، لەڕێگەی سێ درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران لە زڕگوێزی نزیک پارێزگای سلێمانی.
تا ئێستا ژمارەی ئەو درۆنانەی لە هێرشەکەی سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەکارهاتووە، گەیشتووەتە شەش درۆن.
لەلایەکی دیکە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئێران لە سنووری برادۆستیش دەستی بە تۆپبارانکردن کردەوە و کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color