گرنگ

هۆکارەکانی تەقینی تانکی غازی LPG چین؟

2022-11-17

 
هۆکارەکانی تەقینی تانکی غازی LPG چین؟
ئایا تانکی LPG دەتەقێت یان غازی لێچوو؟
بوار، تایبەت
ماوەی چەند ساڵێکە بەکارهێنانی غازی LPG کە هەمان ئەو غازەیە لەماڵان بۆ چێشت لێنان بەکاردێت لە هەرێمی کوردستان زۆر بووەو بەشێکی ماڵان بۆ سیستەمی شۆفاژ بەکاریدەهێنن کە بریتیە لە گەرمکردنی ئەرزی خانوەکان لە ڕێگای غازەوە و هەندێکی تر لە ڕیستۆرانت و شوێنە بازرگانیەکان تانکی گەورە لەبری بوتڵی ئاسای بەکاردەهێنن .
ئەو تانکیانەی بۆ سیستەمی شۆفاز بەکاردەهێنرێن لەتانکیەکەوە بۆڕی دەگات بەئامێری گەرمکردن و سوتانی غاز ئەو بەشە پێی دەوترێت ڕیگولەیتەر کاری کۆنترۆڵکردنی پەستانی غازەکەیە و جۆری بێکواڵێتی و خراپی لەبازاڕەکانی هەرێمدا بەربڵاوە.
ئەو غازەی دەکرێتە ناو تانکیەکانەوە بڕێکی زۆرە و لەژێر پەستانێکی بەرزدایە و بچوکترین لێچوونی هەبێت بەهۆی پەستانەوە بڕێکی زۆر غاز بڵاو دەبێتەوە، هەروەها بەناو ماڵ لەژێر کاشی بڵاو دەکرێتەوە و بەهۆی کارەبا یان بونی ئاگر لەو ناوچەیەی غازەکەی تێدا بڵاو دەبێتەوە بەیەکجار دەسوتێت و پەستانێکی وا دروست دەکات لەو شوێنانەی بڵاو بوەتەوە دەبێتە تەقینەوەیەکی گەورە و داڕوخانی بیناو باڵەخانەکان و بەیەکجار و بەپەستانێکی بەرز بەهەرچوار لای ئەو شوێنەی غازەکەی تێدا بڵاو بوەتەوە تەقینەوە دروست دەکات و هەموو ئەو غازەی بڵاو بوەتەوە بەیەکجار دەسوتێت .
زۆربەی ئەو سیستەمی شۆفاژانەی لەهەرێمی کوردستان بڵاون کەل و پەلەکانی لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و کوالێتیان زۆر نزمەو بێ هیچ چاودێریەک دێنە خاکی هەرێمەوە و سیستەمەکان سێنسەر (حاسەیان ) لەگەڵدا نیە تا لەکاتی لێچوونی غاز و بڵاو بونەوەی هاوڵاتی ئاگادار بکاتەوە یان بەشێوازی ئۆتۆماتیک ناردنی غاز لە تانکیەوە بۆ سیستەمەکە بوەستێنێت.
بەهۆی ئەوەی لەهەرێمی کوردستان بۆڕی غاز نیەو بەناچاری بۆ سیستەمی شۆفاز پەنا دەبرێتە بەر تانکی گەورە و لە ڕێگای تانکەرەوە پڕ دەکرێتەوە زۆربەی هاوڵاتیان لەسەربان یان لە ژێر زەمینی باڵەخانەو خانوەکان دایدەنێن و لەهەردوو بارەکە مەترسیدارە، چونکە پێویستی بەبۆڕی زۆر هەیە تا دەگاتە سیستەمی گەرمکردن.
زۆربەی تەقینەوەکانی غاز لەو بۆڕیانەوە غاز دزە دەکات کە تانکیەکان دەبەستێت بە ئامێری گەرمکردنەوە و لەناو بیناو باڵەخانەکان غاز بڵاو دەبێتەوە تا دەگاتە ڕادەیەکی زۆر بە بچوکترین گڕی ئاگر یان گەرمی تەقینەوە دروست دەکات.
بەزۆری ئەگەری تەقینی تانکیەکان زۆر کەمە، چونکە پلێتی تانکیەکان جۆرێکی تایبەت و درعن و بەئاسانی توشی تەقین نابن وا دروستکراون کە بەرگەی پەستانی بەرز بگرن .
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color