گرنگ

لە ماوەی دوو هەفتەدا، شەش تەقینەوە بە هۆی غاز ڕویانداوە

2022-11-26

 
لە ماوەی دوو هەفتەدا، شەش تەقینەوە بە هۆی غاز ڕویانداوە
٢١ کەس گیانیان لە دەستداوەو ٤٤ کەسیش بریندار بوون
بوار، تایبەت
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، شەش تەقینەوە لە هەرێمی کوردستان بە هۆی غازەوە دروست بوون و بەهۆی تەقینەوەکانیش ٢١ کەس گیانیان لە دەستداوەو ٤٤ کەسیش بریندار بوون. کە تەقینەوەکان بەم شێوەیە بوون:
٭ سوتانی کافتریای تۆپ ئۆرگانیک، لە ڕۆژی ۱۲ی ۱۱ بەهۆی تەقینی غاز.
٭ ڕۆژی ١٧ی ١١، تەقینەوەی ماڵێک لە سلێمانی گەڕەکی کازیوە ۱٥ کەس گیانیان لەدەستداو ۱۲ کەسیش بریندار بوون.
٭تەقینەوەیەک لە گەڕەکی ڕزگاری تازە لەسلێمانی لە ڕۆژی ۱۹ی ۱۱.
٭تەقینەوەیەک لە ڕۆژی ٢٠ی ١١، لە دووکانێکی شیرینی لە گەرەکی سابونکەران لە سلێمانی.
٭تەقینەوەیەک لە ڕۆژی ٢١ی ١١، لە دهۆک گیان لە دەستدانی ٦ کەس و بریندار بونی ۳۰ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
٭تەقینەوەیەک لە ڕۆژی ٢٣ی ١١، لە کۆمەڵگای مسیرکێ لە قەزای سێمێل لەدهۆک ڕویداو بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color