حاکم ئەحمەد ئەنوەر:
زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییە
بوار، دەنگی ئەمریکا
سەرەتای ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٨٢ ملیار دیناریان لە پارەی دزراوی ئەمیندارێتی گشتی باجەکانی بانکی رافیدەین گەڕاندووەتەوە. سودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بە خستنەڕووی پارەکان لەبەردەم چاوی کامێراکان، ڕایگەیاند " زیاتر لە ١٨٤ ملیار دینار لە ئوردونەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق کە هەمووی پەیوەندی هەیە بە کەسێکەوە بە ناوی نور زوهەیر کە تۆمەتبارکراوە بە دزی سەدە و لە رێگەی ١١٤ چەکی بانکییەوە دزەیەکەی کردبوو. "
سەبارەت بە پارەکانی هەرێم کە چەندین جار لە لایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە باس کراوە کە براونەتە دەرەوە، حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت "زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییە. سانسۆرێکی بەهێز نییە لەسەر ناردنەدەرەوەی پارە لەهەرێم." هەوەها دەشڵێت "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردووه به‌نیازین له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن. به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ بكه‌ین بۆیه به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌بێت له‌و بواره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان سوودی لێده‌بینین."
حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند "لە گەڕانەوەی پارەکانی عێراق هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كردوونه‌ته‌وه. "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەڕانەوەی بەشێک لە پارە دزراوەکانی عێراق کرد و بە هەنگاوێکی باش وەسفی کرد، لەو ڕووەوە د. ئەحمەد ئەنوەر دەڵێت "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ستپێكی باشه، ئێمه خۆمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقدا ڕۆژانه به ته‌له‌فون قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كردوونه‌ته‌وه. "
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان چەندین جار باس لە بردنە دەرەوەی پارە کراوە بە ڕێگای نایاسایی، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت" هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، من خۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربووم له قاهیره له كۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی زۆر دیدارمان كرد له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی عێراقی هه‌موویان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ئێمه شتێک داوابكه‌ینه‌وه به‌ڕاستی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه بێت. "
ناچێته چوارچێوه‌ی پاره گواستنه‌وه‌ی كه‌سێک، چونكه له هه‌رێم نه‌وت فرۆشراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، پار سه‌رۆكی نه‌هێشتنی شتنه‌وه‌ی پاره‌ی لوبنانم بینی وتی ده‌توانین ئه‌گه‌ر ئێوه داوابكه‌ن له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئێمه هاوكارتان ده‌بین.”
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەبارەت بەوەی وەک دەستەی دەستپاکی هەرێم چیتتان کردووە کە وەک کاری دەستەکەتان شانازی پێوەبکەن و باسی بکەن لەوتای دروستبوونتانەوە؟
لە وەڵامدا حاکم ئەحمەد ئەنوەر بە دەنگی ئەمەریکای گوت " کەسێک نیم حەز بە باسکردنی کەسی خۆم بکەم، بەڵام وەک دەستەکە، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه دروستبووه پرسی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی چۆته ئاستێكی باش بۆنموونه پێشتر ئێستا ساڵانه 100-200 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌چێته دادگاكان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بابه‌تی فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان به‌كورتی ئێمه چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌ممان ده‌ستپێكردووه له ڕێگه‌یه‌كی درێژ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی. "