ڕێباز حەملان:
لەساڵی نوێ بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ
بوار، هەولێر
*ئەگەر ئاڵنگاری و فاکتەری دەرەکی نەبێتە ھۆی دواکەتنیان ئەوا لە ساڵی نوێ گەشبینم بەوەی کە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و غازی سروشتی پێدەنێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
*لە بواری دارایی و رێکخستنەوە و چاکسازیکردن لە کۆکردنەوەی داھاتەکانی ناوخۆ لە باج و گومرگ و رسوماتی ناوخۆ دەبنە ھۆی زیادبونی داھاتە نانەوتییەکان و کەرتی بانکی دەبێتە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی و سیستماتیک.
*ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق لە١٢،٦٧٪ ببێتە ١٤٪ .
*موچەی موچەخۆران بەردەوام لە کاتی خۆی دەبێتە هۆی بوژانەوەی باری دارایی و ئابوری ھەرێم و جوڵەیەکی بەرچاوی دەبێت لە بازارو جموجۆڵی بازرگانی.