کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوەو پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگەو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە..