مەلا مەزهەر:
دەیان جار دەستخۆشیم له جەنابی ڕێزدار سە رۆک مسعود بارزانی و لە جەنابی کاک مەسرور و جەنابی نێچیرڤان بارزانی کردووە
مەلا مەزهەر، دوای سەردانیکردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
ـ بۆڕای گشتی وهەمودۆست ودڵسۆزانی ئاین
وکوردووکوردستان_ لەمەرسەردانەکەم بۆلای جەنابی کاک باڤل کە زۆرکەسایەتی وسەرۆک وسەرکردەکانیش سەردانیا کردووەو لەگەڵی دانیشتون ئێمەش حەقی خۆمانە لەگەڵ هەرسەرۆک و سەرکردەیەکی ئەم وڵات و نیشتمانە دابنیشین وبیروڕابگۆڕینەوە لەسەر هەربابەتێک کەسودی گشتی هەبێت و دەسخۆشی لەکاری چاکە کانیان بکەین.
بەڕێزیان پاش داخستنی کۆمەڵێک شوێنی خراپ دەسخۆشی ئەو هەنگاوەمان لێکردوو جەنابیشیان لوتفیان نواند لەنزیکەوە بمان بینن لەباتی جەنابیان بێن ئێمە بەباشمان زانی بچینە لایان و بینیمان.
گفتوگۆی جوانمان کرد کە بەردەوام بێت لەلابردنی ئەو دیاردە نامۆیانە و پە یوەندی خۆیان وهێزو لایەنە سیاسیەکان باشتربێت ودرز نەکەوێتە نیوان هێزە سیاسیەکان و دەرفەتی زیاتربدات بەبینینی زانایانی ئاینی مەجال نەدرێت ڕێخراوە تێکدەرەکان و خەڵکی سوکایەتی بە ئیسلام و پیرۆزیەکان بکەن.
جەنابیان جەختی کردەوە لەسەرهەمو ئەمانەو داوای پشتیوانی لەزانایان کرد بۆکاری چاکە ئێمەش وتمان هەرکەسێک چاکەی کرد دەسخۆشی لێدەکەین وڕەخنەش لەخراپە دەگرین وبەئاشکراش لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئاماژەمان پێدا
ئیدی غەیبەتی هیچ حزب و لایە نە ک نەکراوە بۆ بابەتی شەخسیش نەچوینەتە ئەوێ باسی حزبایەتیش نەکراوە
هەروەکو چۆن لەڕابوردوودا بەرپرسەباڵاکانی کوردستان هەرهەنگاوێکی جوانیان نابێت دووعای خێرمان بۆکردوون دەسخۆشیمان لێکوردوون بۆبەردەوام بونیان لەکاری چاک لەوانە دەیان جار دەسخۆشیمان له جە نابی ڕێزدار سە رۆک مسعود بارزانی و لە جە نابی کاک مەسرور سە ڕۆکی حوکومە تی هه رێمی کوردستان وجە نابی نێچرڤان بارزانی سە رۆکی هه رێمی کوردستان کردوە لەکاک ئومێد خۆشناو پارێزگاری شاری هه ولێرلە دکتۆرفرسەتی ڕەحمەتی کردوە.
جەنابی مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين مان دەیان جاربینیوە سەردانی جەنابی مامۆستا مەلا علی باپیر کردوە دەیان جاریش پەیوەندی تەلەفونی لەنیوان دەیان بەرپرسی پلەباڵادا ڕوویداوە لەسەرۆکی پەرلەمان وبەرپرسی لق ومەڵبەندەکان وجەنابی کاک سیدادبارزانی دەیان دڵسۆزی تر کە لەم بابەتانەدا بەهیچ جۆرێک سودی مادی یابەرژەوەندی شەخسیمان نەبووە کێش بەڵگەیەکی لایە ئێمە سودمەندبوین لەیەکێک لەحزبەکانی کوردستان بێمنەتانە بابەچاومانی بداتەوە
بەردەوامیش دەبین لە دەست وپەیوەندی کۆمەڵایەتی دۆستایەتی ودوور لەحزبایەتی لەپێناو ئاین وکوردووکوردستان
براتان
دکتۆرمظهر خوراسانی
2023/1/13
ڕۆژی هه ینی پیڕۆز