بوارنیوز، هه‌ولێر
له 11 ساڵی ڕبردوودا، 78 هه‌زار و 64 خێزان له هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌ته‌وه به‌مه‌ش ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له 2010 بۆ 2020، 135% زیادیكردوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار بۆ "جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانانه ناكات كه بۆ ڕێگریی له جیابوونه‌وه‌ی خێزان" پێشكه‌شی كراوه.
ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی بوارنیوز؛ له ماوه‌ی 11 ساڵی ڕابردوودا (2010 - 2020)، ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له هه‌رێمی كوردستان 135% زیادیكردوه و 78 هه‌زار و 64 خێزان له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ساڵانه ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌م و زیاد ده‌كات و به‌گشتی هاوسه‌رگیری له نێوان (25 هه‌زار تاوه‌كو 56 هه‌زار) دایه، ئه‌مه‌ش به‌پێی باشبونی ڕه‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕاندایه.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، له‌ماوه‌ی 11 ساڵه‌كه‌دا له‌پارێزگای دهۆك "كه‌مترین" ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه تۆمار كراوه.
ڕێبین سه‌باح، پارێزه‌ری ڕاوێژكار به بواری ڕاگه‌یاند: خراپی باری دارایی، ناپاكی هاوسه‌ران، لاوازی سێكسی، سنورداركردنی ئازادییه‌كان و نه‌زۆكی له گرنگترین هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانن و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به پلان كار به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌كه بكات.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی و زیادبوونی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه
بۆ ڕێگری له‌توندو تیژی خێزان و جیانه‌بوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، ساڵی 2011 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره (8)ی به‌ره‌نگاربوونوه‌ی توند‌و تیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
به‌هۆی گۆڕانكاری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی ئافره‌تان ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای توند‌و تیژی خێزان هه‌موار بكاته‌وه.
كورده عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی ئافره‌تان به بواری ڕاگه‌یاند: یاساكه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی سه‌رده‌م و دۆخی ئافره‌ت و ژنان ناگونجێت، بۆیه ده‌بێت هه‌مواری بكه‌ینه‌وه.
"ڕێگریییه‌كانی جیابوونه‌وه جێبه‌جێناكرێت"
ماوه‌ی ساڵێكه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان داوایان له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم كردوه كه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌خه‌كردنی دراما توركییه‌كان، هه‌ندێك هه‌نگاوی دیكه‌ی كرداری بنێنن بۆ ڕێگه گرتن له زیادبوونی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كان داواكارییه‌كان جێبه‌جێناكه‌ن.
ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوای له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كرد، ڕێگه‌بگرێت له نیشاندانی دراما توركییه‌كان، چونكه وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه "هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له یه‌كتری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی دراما توركی و بیانییه‌كانه‌وه".
له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، نامیق هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری ڕاگه‌یاند: تائێستا داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ڕێگریكردن له نیشاندانی دراما توركییه‌كان جێبه‌جێنه‌كراوه، بۆیه ئێمه له‌و ماوه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داواكاری گشتی له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاسای میدیا له هه‌رێمی كوردستان و له پڕۆژه‌كه یاساكه‌دا، زۆر شت یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ڕه‌نگه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرباش ڕێگه له‌و بێسه‌روبه‌رییه‌دا بگرێت كه میدیای كوردی ده‌ستداوه‌تێ.
گوتیشی: "یاسای ڕاگه‌یاندن مه‌ركه‌زییه و هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بۆی هه‌یه ڕێنمایی ده‌ربكات، ڕێنماییش هه‌ندێكجار ده‌ستی وه‌زیر ده‌به‌ستێته‌وه، كه‌واته بۆ ڕاگرتنی دراماكان ده‌بێت داواكاری گشتی داوایه‌كی له‌وشێوه‌یه بجوڵێنێت، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری جێبه‌جێده‌كات".
هاوكات له‌ماوه‌ی ڕابردوو، كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یانه‌وه ڕێگه له زیادبوونی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بگرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه، دانا شوانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان به بواری ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له بنكه‌ی پۆلیس ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له بنكه‌كان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌تواندرێت ڕێگری له كێشه‌كان بكرێت، به‌ڵام كاتێك له‌وێ چاره‌سه‌ر ناكرێت و كێشه‌كه ده‌گاته دادگاكان، له‌وێ توێژه‌ره‌كانی دادگا له‌وانه‌یه نه‌توانن ڕێگری بكه‌ن له جیابوونه‌وه‌یان، بۆیه داوامان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردبوو توێژه‌ر له بنكه‌كانی پۆلیس دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها كار بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزان بكات تاوه‌كو پێش جیابوونه‌وه له‌و سه‌نته‌رانه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
