گرنگ

نهێنی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا چییە؟

2023-02-19

 
نهێنی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا چییە؟
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر شاندی دانوستانکاری هەرێم لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.
شاندەکەی هەرێم پێکهاتووە لە ”ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت و جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و کۆمەڵێک بەرپرسی تەکنیکی لەسەر ئاستی ڕاوێژکار و بریکاری وەزیر هاوڕێیەتی شاندەکە دەکەن”.
سەردانی ئەمڕۆی شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ وەزیری نەوت و تیمی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو ڕەشنوسەی بۆ یاسای نەوت و غاز ئامادەکراوە. شاندەکە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم لە هەفتەی ڕابردوو سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەر ڕەشنوسەکە دەگەیەننە بەغدا.
جگە لە پرسی یاسای نەوت و غاز، گفتوگۆ لەسەر یاسای بودجە دەکرێت و حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە تا لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ئایندە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات.
حکومەتی عێراق، دەیەوێت لەو ماوەیەدا هەرسێ گرفتی ڕێکەوتن لەگەڵ هەرێم و دیاریکردنی نرخی نەوت و گونجاندنی بودجە بەپێی نرخی نوێی دۆلار چارەسەر بکات.
جگە وەزیری دارایی هەرێم، سەرجەم ئەندامانی شاندەکە لە تیمی پارتین لە حکومەت. یەکێتی بەردەوامە لە بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color