گرنگ

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکات

2023-03-04

 
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکات
بوار: تایبەت
ئەو لیستەی بڕیارە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رایبگەیەنێت، لەلایەن كۆمەڵێك راوێژكاری ئێرانییەوە سەرپەرشتی كارەكانی دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ماوەیەكە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە کوردستان و جیهان، سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ دروستكردنی لیست.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێستا كارەكانی دروستكردنی لیستەكە چڕكراوەتەوەو كۆمەڵێك راوێژكاری ئێرانی سەرپەرشتی ئەو كارە دەكەن، كە بڕیارە بەم نزیكانە لیستەكە رابگەیەنرێت.
بوار زانیویەتی، كە شێخ نەهرۆ خۆی سەرۆكایەتی لیستەكە دەكات‌و ئامادەكارییەكانیش بەتایبەتی لە ڕووی میدیاییەوە بەرەو كۆتایی دەچێت و بەم نزیكانە لە رێگەی میدیایەكی فەڕمییەوە ئەوە رادەگەیەنرێت، كە شێخ نەهرۆ لیستی دەبێت بۆ هەڵبژاردنەكان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color