گرنگ

سەلاحەدین بەهادین داوای پشتیوانی لەپێنج سەرۆک عەشیرەتی هەولێر دەکات

2021-05-30

 

بوار نیوز، هەولێر

سەڵاحەددین بەهادین لەماوەی دو ڕۆژدا لەگەڵ سەرۆکی پێنج گەورە عەشیرەتی پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوەو داوای پشتیوانیان لێدەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەماوەی دو ڕۆژی رابردودا پێشوازی لەسەرۆک عەشیرەتەکانی بابۆڵی و هەنارەیی و بڵباس و سیان و مەنتک کرد.
بەشێکی کۆبونەوەکانی نێوان سەرۆک عەشیرەتەکان و ئەمینداری یەکگرتو تایبەت بو بەباسی ئاشتەوایی لەهەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ئەو سەرۆک عەشیرەتانە لەچارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەبەشێکی کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ ئەو سەرۆک عەشیرەتانە سەڵاحەددین بەهاددین داوای پشتگیری ئەو سەرۆک عەشیرەتانەی کردوە بۆ کاندیدەکانی یەکگرتو لەهەڵبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color