گرنگ

مانگی داهاتوو داهاتی ناوخۆ دەبێت ٥٠٠ ملیار دینار بێت، ئێنجا حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە دابەش بکات

2023-03-14

 
مانگی داهاتوو داهاتی ناوخۆ دەبێت ٥٠٠ ملیار دینار بێت، ئێنجا حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە دابەش بکات
مانگی داهاتوو حکومەتی هەرێم ڕوو بەڕووی گەورەترین کورتهێنان دەبێتەوە.
حکومەتی هەرێم بە هۆی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە بارەی نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆ، وایکردووە، هەرێم نەوتەکەی بە ۲۰ دۆلار خوار نرخی نەوتی برێنت بفرۆشێت. بەمەش مانگی ڕابردوو ٢٨٠ ملیۆن دۆلار زیان بەر هەرێم کەوت.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا هەناردەی نەوتی هەرێم، بۆ خوار ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزیووە، بەمەش لە باشترین حالەتدا هەرێم دەتوانێت تەنیا ۱۲ ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت. بەمەش کۆی گشتی داهاتی نەوت کەمتر دەبێت لە ۷۰۰ ملیۆن دۆلار. کە لەو بڕەش تەنیا ۳۰۰ ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم. کە دەکاتە ٤٠٠ ملیار دینار.
پێشتر داهاتی نەوت مانگانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو بە نزیکەیی دەیکرد ٧٠٠ ملیار دینار. بەو پێیەش بێت پێشتر تەنیا ٢٠٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران. بۆ ئەم مانگە بڕەکەی زیاد دەکات بۆ دوو هێندەو نیو، واتە ٥٠٠ ملیار دینار دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە دابین بکرێت.
دابەزینی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەیەککاتدا، گرفتی گەورەی ئابووری بۆ هەرێم دروست کردووە. حکومەتی هەرێم لە یەکەم هەنگاویدا خەرجی و نەسرییەی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی کەم کردەوە بەڕێژەی لە سەدا ۷٥.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color