وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتى پێشێلكارییه‌كان له دژى رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانى عێراق و هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
زۆرترین پێشێلكارى له دژى رۆژنامه‌نووسان له به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌نجامدراون
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه: دادگاكانى هه‌رێم یاساى رۆژنامه‌گه‌رى جێبهجێناكان
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكا باس له رووداوى ده‌ستگیركردنى نایاسایى دوو رۆژنامه‌نووسى بوار ده‌كات
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵى 2022 له‌باره‌ی ره‌وشى مافى مرۆڤ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له‌و به‌شه‌ى كه تایبه‌ته به ره‌وشى ئازادى راده‌ربڕین له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، سەرەڕای پێداگرى ده‌ستوورى عێراق له‌سه‌ر ماف و ئازادییه كه‌سییه‌كان، به‌ڵام ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕووبەڕووی جۆرەها فشار و تۆقاندن بوونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتداران، ئەمەش بۆ سنووردارکردنی ئازادی دەربڕین و تۆڵەسەندنەوەیە لەلایەن حکومەت.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ سه‌ركوتكردنى ئازادییە كه‌سییه‌كان و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له ساڵى 2022، خه‌ریكى هەراسانکردنی یاساین، لە ڕێگەی دوو جۆری سەرەکی داواکاری یاساییەوە. كه ئه‌وانیش بریتین له تۆمەتی درۆ بە چالاکیی تاوانکاری له‌گه‌ڵ سزای ناڕوون بۆ "ناڕەزایەتی" یان "بوختان" دوای سەرنج و ڕەخنەی گشتی لە ئەکتەرەکانی حکومەت.
به‌پێى راپۆرته‌كه، هێزە ئەمنییەکانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆن، یاخود ئه‌نجومه‌نى ئاسایشن چه‌ندین میدیاكار و خۆپیشاندەر و چالاکوانی ڕەخنەگر لە حکومەتی هەرێم، له ساڵى 2022 دەستگیر و دەستبەسەر كردووه.
راپۆرته‌كه باس له ژماره‌یه‌ك پێشێلكارى زه‌ق ده‌كات كه له ساڵى 2022 له هه‌رێمى كوردستان له دژى ئازادى راده‌ربرین و ئازادى سیاسى و میدیایى ئه‌نجامدراون، له نێوشیان لە میانی خۆپیشاندانەکانی مانگی ئاب، له سلێمانى کە له لایه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆنى بزووتنەوەی نەوەی نوێ ئهنجامیاندرا، هێزە ئەمنییەکان دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد و ڕێگرییان لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکان بکەن.
به‌پیێ راپۆرته‌كه، لە مانگی تشرینی یەکەمی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوو ڕۆژنامەنووسیان بە ناوەکانی سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی لە میدیای ئۆنلاینى بوار کە ئۆفیسى سه‌ره‌كى لە هەولێرە، لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لەسلێمانییەوە بۆ هەولێر دەستگیرکردووە. ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ڕاپۆرتیاندا، ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ڕۆژنامەنووسەکان لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە ئاگادار نەکراونەتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە دەبێت ڕۆژنامەنووسان تەنها لە چوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەوانی هه‌رێم مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. کە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنووسان بەهۆی کار و چالاکیی ڕۆژنامەوانی قەدەغە کردووە.
هه‌ربه‌پێى راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له ساڵى 2022، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا کە بنکەکەی لە سلێمانییە، پەیامنێرێكى بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ کاتژمێر و بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن مۆبایلەکەیان پشکنیوە.
هه‌ربه‌پێى راپۆرته‌كه، لە 21ی ئازاردا، هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هێرشیان کردە سەر تیمێکی گاڤ نیوز و دەستییان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرت. جگه له‌وه‌ش لە 5ی ئابدا، هێزە ئەمنییەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسەکانی دەزگای ڕاست میدیا لە دهۆک. سەرەڕای تۆمارکردنی یاسایی دەزگاکە لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان. بەڵام هێزەکانی ئاسایش دەزگاکەیان داخست و کارەکانی ئەو دەزگایەیان ڕاگرت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەست ڕاگەیشتنیان بەو دەرهچانهى کە خاوەندارێتییان دەکرد، ئەولەویەتیان داناوه.
بۆ نموونه لە سنوورى پارتی دیموکراتی کوردستان، تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤى، ڕووداو، و K24 دەستیان بە هەموو شوێن و زانیارییە گشتییەکانەوە گەیشتبوو، لە کاتێکدا لە پارێزگای سلێمانی کە یەکێتی باڵادەستە، کوردسات نیوز، و تەلەفزیۆنی گه‌لى كوردستان له هەمان ئیمتیازات بەهرەمەندبوون. بە پێچەوانەوە، ئەو دەزگایانەی کە سەر بە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بوون یان سەر بە حزبەکان نەبوون، دەستڕاگەیشتنیان بە زانیارییە گشتیەکان لە حكومه‌تدا سنووردار بووه.
له راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا باس له پێشلكارى دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: هەندێك له دادگاکانی حکومەتی هەرێم یاسا و یاسای تاوانکاری توندتریان لە داوای یاساییەکاندا جێبەجێکرد کە ڕۆژنامەنووسان تێیدا بەشداربوون، نەک یاسای ڕۆژنامەوانی ناوخۆیی حکومەتی هەرێم، کە پارێزگارییەکی زیاتر بۆ ئازادی ڕادەربڕین دابین دەکات و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان قەدەغە دەکات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا باسیشى له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له خزمه‌تگوزارییەکانی ئینته‌رنێت له لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم کردووەو ده‌ڵێت: بەهۆی چاودێری و سانسۆری حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم هەندێکجار دەستوەردانیان لە کارەکانی میدیادا کردووە، هەندێکجاریش بوونەتە هۆی داخستنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یا سنووردارکردنی ڕاپۆرتکردن، ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە گشتیەکان و دەستوەردان لە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لەنێویاندا پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.