ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سیاسەتی پارتی جێبەجێدەکات؟
یەكێتی، لە پارێزگاری هەڵەبجە نیگەرانەو هەوڵی گۆڕینی دەدات
یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە نیگەرانەو هەوڵی ئەوە دەدات لە داهاتوویەكی نزیكدا بیگۆڕێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لێدوان و هەڵسوكەوتەكانی ئازاد تۆفیق بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی و لە ئێستادا هەوڵی ئەوە دەدەن لە ئایندەیەكی نزیكدا بیگۆڕن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، قسەكانی ئەم دواییەی ئازاد تۆفیق، لە بارەی حكومەتی عێراقەوە بەرپرسانی یەكێتی زیاتر نیگەران كردووەو تەنانەت داوای لێكراوە چیتر بۆی نییە بەو ئاراستەو شێوازە قسە بكات.
بوار زانیویەتی، نیگەرانی بەرپرسانی یەكێتی زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، كە پێیانوایە ئازاد تۆفیق زۆر نزیكە لە بەرپرسانی پارتی و تەنانەت سیاسەتی ئەوانیش جێبەجێدەكات لە ئێستادا.