توانا ئەمین:
ئەسپەکەی ئارین بارزانی، لە دنیادا بە ئەسپی پاشاکان ناسراوە، نرخەکەی نزیکە ٩٠ هەزار دۆلارە
ئەم ئەسپە بۆ خۆمان بە چەند..؟
ئەم ئەسپەی کوڕە مێردمنداڵەکەی سەرۆکی حکومەت (ئارین مەسرور بارزانی) ناوی ئەسپی ئەندەلوسییە، یەکێک لە ڕەسەنترین ڕەگەزەکانی ئەسپە لە جیهاندا... لە ٦٠ میلیۆن ئەسپی جیهان تەنها ٦٠ هەزار لەم ئەسپە هەیە، ئەسپێکی ئازا، گوێڕایەڵە، بەزووی فێری شت دەبێت جگە لە جەستە ڕێکەکەی خاوەنی تایبەتمەندی نەرمونیانترین ئەسپە، ئەوە سەرەڕای جوانییە بێسنوورەکەی.
ئەم ئەسپە لە دنیادا بە ئەسپی پاشاکان ناسراوە و یەکێک لە گرانترین ١٠ جۆرەکەی ئەسپی جیهانە کە نرخەکەی ٨٧٢٨٠ (هەشتاوحەوت هەزار و دووسەد و هەشتا) دۆلارە!!!!
ئەمە نرخی تەنها یەکێک لە ئەسپەکانی کوڕی سەرۆکی حکومەتە لە وڵاتێکدا کە خانەنشینەکانی دوای ٤٠ ساڵ خزمەتی ئەم حکومەتە مانگانە ٢٠٠ هەزار وەردەگرن، ئەویش لەپڕ بانقەکە خاڵی دەکەن و پیرێژن و پیرەمێردەکانی بە دەستی بەتاڵ و هەناسەی ساردەوە دەڕۆنەوە ماڵەوە.
ئیتر بۆ پێشەوە...