گرنگ

پارتى و یه‌كێتیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى كۆمارى ئیسلامى ئێران قبوڵ ده‌كه‌ن

2023-04-13

 
پارتى و یه‌كێتیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى كۆمارى ئیسلامى ئێران قبوڵ ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر داواى ئێران پارتى و یه‌كێتیى كۆده‌بنه‌وه‌
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و پشتیوان صادق و ئومێد سه‌باح، سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى ئێران پارتى و یه‌كێتیى، له‌سه‌ر ئاستى تیمی حكومى كۆده‌بنه‌وه‌. ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش لیژنه‌یه‌كى له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكهێنا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا شاندێكى باڵاى ئێران. له‌باره‌ى ناكۆییه‌كانى پارتى و یه‌كێتیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان خستۆته‌ڕوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا كۆبوونه‌ته‌وه‌و داوایان كردووه‌ گفتووگۆكانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.
بوار زانیویه‌تى، پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى به‌رپرسانى ئێرانیان قبوڵ كردووه‌. له‌ چه‌ند رۆژى داهاتووش له‌سه‌ر ئاستى حكومى و حزبى كۆده‌بنه‌وه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وەزیرێکی نزیک لە ئێران لە دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیازى کردووە کە تیمێکی حکومی پارتی سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color