بوار نیوز، دهۆک
وتەبێژی کەجەکە رایدەگەیەنێت "بە درێژای ۱٥٠ کیلۆمەتر گەریلا بەرامبەر سوپاس تورکیا لەشەڕدایە".
وتەبێژی کۆما جڤاکێن کورستان کەجەکە، راگەیاند: بە درێژای ۱٥٠ کیلۆمەتر هەر لەزاخۆ تا دەگاتە سۆران گەریلا بەرامبەر س،پای تورکیا بەرگرییەکی بەهێز دەکەن و تورکیا ناچار بوە لە سێ شوێن پاشەکشە بکات.
زاکرۆس هیوا، وتە بێژی (کەجەکە) تایبەت بۆ بوار نیوز وتی:"لە دوێنی تا بەرەبەیانی ئەمرۆ، سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر زناری کێستە، بەڵام گەریلا لەچەند قۆڵێکەوە هێرش بۆ سەر خاڵەکانی سوپای تورکیا چڕکردووەتەوە".
ناوبراو وتی سوپای تورکیا لە کێستە کەوتووە نێوان حالەتی مان و نەمان، بمێنێت دەکەوێتە بەر گورزی گەریلا نەمێنێت شەرمەزار دەبێت".
هیوا ئەوەشی خستە روو، لە ناوچەی بەرواری بالا، مەتینا، ئاڤا شین، مام رەشۆ، گەردییان، گەریلا شەڕێکی سەخت دەکەن".
ئەوەشی خستەڕو تا هەفتەی رابردو بەهۆی هێرشی گەریلا سوپای تورکیا ناچاربوو لە سێ شوێنی ئاڤا شین پاشەکشە بکات، بۆیە تورکیا هەوڵیدا بە خەنجەری پێشمەرگەکانی پارتی لەپشتی گەریلا شکستی خۆی بشارێتەوە".
رۆژی ۲۳ نیسانی ئەم ساڵ، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی(چنگی برۆسکە) دژی گەریلا، بۆ سەر ناوچکانی مەتیناو ئاڤا شین و زاپی گەورە لە سنووری قەزای ئامێدی لە دهۆک دەستی پێکرد و تا ئێستا بەردوامە.