گرنگ

یەكێتی، ئامارو روپێوی بۆ كادران و لایەنگرانی دەكات

2023-04-26

 
یەكێتی، ئامارو روپێوی بۆ كادران و لایەنگرانی دەكات
بوار: تایبەت
یەكێتی نیشتمانی دەستی بە هەڵمەتێك كردووە، ئەوەش بۆ وەرگرتنی چەند ئامارو رووپێوییەك لەسەر كادران و لایەنگرانی حیزبەكەی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، چەند رۆژێكە یەكێتی لە رێگەی مەكتەبی رێكخستن و دەزگای دیراسات، دەستی بە هەڵمەتەكە كردووەو ئامارو روپێوی لەسەر كادران و لایەنگرانی وەردەگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامار و روپێوییەكان لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لە كۆمیتەكانی سەر بە مەڵبەندەكان وەردەگیرێن و ئامانجیش لێی زانینی ژمارەی تەواوی لایەنگران و ئەندامانی حیزبەكەیە.
بوار زانیویەتی، ئەم هەڵمەتە ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و یەكێتی لەو رێگەیەوە دەیەوێت بزانێت ئەنجامە سەرەتاییەكان لە هەڵبژاردن چۆن دەبێت ئەگەر ئەنجامبدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color